ناوی 9 یاریزانی بەرشلۆنە کە سەرەکی دەبن بەرامبەر میلان
یاریزانەکان بە پێی ڕۆژنامەی مۆندۆ بریتین لە : ڤیکتۆر ڤاڵدێس ، گۆڵچی یانەکە و ، کارلۆس پۆیۆڵ و جیرارد پیکی و خۆردی ئەلبا لە بەرگریدان ، هەروەها بۆسکێتس و ئینێستا و چاڤی و لە ناوەڕاستدان ، هەرچەندە چاڤی پشکنینی پزیشکی ماوە ، بەڵام ئەمە یارییەکی گرنگەو پێویستی بە تواناکانی چاڤی هەیە .
هەروەها لە هێڵەکانی پێشەوەدا ، لیۆنێل میسی و پیدرۆ دەبینرێت ، کە ڕۆژنامەکە ناوی ئەو 9 یاریزانەی سەرەوەی دیاریکردووە کە وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکەن بەرامبەر بە یانەی میلان.
خەندان
