پلانی میلان بەرامبەر بەرشلۆنە
لە یاری ڕابردوودا ، یانەی میلان لە یاریگای سانسیرۆی تایبەت بە خۆی توانی بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی بەرشلۆنە بباتەوە ، یانەی میلان لەو یارییەدا بەرگرییەکی بەهێزی کرد و گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە ، ئەمەش وا دەکات کە ئەرکی یانەی بەرشلۆنە قورس بکات لە یاریگای کامپ نوو.
ئەلگێری ڕاهینەری یانەی میلان ، پشت بە 5 یاریزان دەبەستێت لە ناوەڕاستی یاریگای کامپ نوودا بە پێی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرت ، ئەو یاریزانانە بریتی دەبن لە ئەمبرۆزینی و مۆنتۆلیفۆ و نوچیرینۆ و مۆنتاری و بواتینگ.
هەروەها ڕۆژنامەی سپۆرت سەبارەت بە هێڵی هێرشبەری میلان دەڵێت ، ئەلیگری تەنها ستیڤان شەعراوی لە پێشەوە دادەنێت ، ئەمەش پاش ئەوەی پاتزینی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاری بکات.
خەندان
