بەیڵ ،شوێنگرەوەی کاکا دەبێت لە ریاڵ

بەیڵ ،شوێنگرەوەی کاکا دەبێت لە ریاڵ
ڕۆژنامەنوسێکی پرۆگرامی"پونتا پیلۆتا"ی بەناوبانگی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت کە گاریس بەیڵ ڕوودەکاتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە لە هاوینی داهاتوودا.

ئەلفێدۆ دۆرۆ، ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی ، ئاشکرای کردووە کە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەبێتە شوێنگرەوەی ریکاردۆ کاکا لە یانەی ریاڵ مەدریدا ، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە ریکاردۆ کاکا یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

دۆرۆ دەڵێت : ریاڵ مەدرید بیر لە بەیڵ دەکاتەوە ، چونکە چەندین ڕاپۆرت دەربارەی تواناکانی بەیڵ لە بەردەستی پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ-دایە.

هەروەها دۆرۆ دەڵێت : یانەی ڕیاڵ مەدرید تاکە یانە نیە کە بەیڵی دەوێت ، بەڵکو یانەی بەرشلۆنەش هەوڵی گرێبەستی داوە لەگەڵی ، چونکە توانایەکی خێرای هەیە لە یاریکردندا.


خەندان
Top