سیمۆنی چی دەڵێت ، کاتێک ریاڵ هاتە شوێنەکەی

سیمۆنی چی دەڵێت ، کاتێک ریاڵ هاتە شوێنەکەی
شەوی ڕابردوو ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لە یاریگای کاڵدیرۆنی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ سۆسیداد بوویەوە و لەم یارییەدا بە ئامادەبوونی 47 هەزار و 500 هاندەر یانەی خاوەن یاریگا شکستیهینا بە ئەنجامی 0-1 ، وبەم شکستەش پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی لەدەستدا و یانەی ریاڵ مەدرید شوێنەکەی گرتەوە.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، دیگۆ سیمۆنی ، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی" یاریەکی بەهێزبوو ، چەندین هێرشی مەترسیدارمان لەسەر بوو لە گێمی یەکەمدا ، لە گێمی دووەمدا یەکسانبوون لە بەهێزیدا ، بەڵام ئەوان توانیان لە دوای چەند خولەکەێک بەسەر گێمی دووەمدا گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەمەش بووە هۆکاری شکستی ئێمە.

سیمۆنی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" لە ڕاستیدا من لۆمەی یاریزانەکانم ناکەم ، هێشتا لالیگا بەردەوامە و ئێستادا ئێمە لە پلەی سێهەمداین ، بەڵام بە شێوەیەکی کاتی ، هەوڵ دەدەین بە زوترین کات شوێنی خۆمان بەدەستبهێنینەوە.

جێگای باسە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی سیهەمی للایگای ئیسپانیدایە و یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی خاڵێک پێشی کەوتووەو یانەی بەرشلۆنەش لە پلەی یەکەمدایە بە 14 خاڵ پێشی کەوتووە.


خەندان
Top