هاینکس لە بایرن میونخ ناڕوات

هاینکس لە بایرن میونخ ناڕوات
هەرچەندە له‌ كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ واز له‌ پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌یان ده‌هێنێت و پیپ گواردیۆلا شوێنی ده‌گرێته‌وه‌، یانه‌ی‌ بایرن میونخ نایه‌وێت یۆب هاینكسی له‌ده‌ستبچێت و هه‌وڵی‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌دات لە یانەکەدا.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وی‌ "زیتۆنگ"ی ئه‌ڵمانی‌ رۆمه‌نگه‌ له‌ باره‌ی‌ هاینكسه‌وه‌ وتویه‌تی‌ شاره‌زاییه‌كانی‌ له‌ تۆپی پێدا سوودی بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت دوای‌ وازهێنانی‌ له‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌مان، له‌ده‌ستمان نه‌چێت و له‌ یانه‌كه‌دا بیهێڵینه‌وه‌.

رۆمه‌نیگه‌ ئاشكراشیكرد داوای‌ له‌ هاینكس كردووه‌ هه‌ر پۆستێك له‌ یانه‌كه‌دا ئاره‌زووی‌ ده‌كات وه‌ریبگرێت و له‌ وه‌رزی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربێت.

بڕیاره‌ له‌ هاوینی‌ داهاتوو هاینكس ده‌ست له‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ باڤاری‌ ده‌كێشێته‌وه‌و، پیپ گواردیۆلای‌ راهێنه‌ری‌ پێشووی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌


خەندان
Top