بینیتێز ، دەبوایە ئێمە براوەبووینایە
لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلترادا ، یانەی چێڵسی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ڕووبەڕوی یانەی لیڤەرپول بوویەوە و یاریەکەش بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتاییهات بە ئەنجامی 2-2.
لە دوای تەوابوونی یارییەکە و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، بینیتێز دەڵێت : ئێمە شایەنی سەرکەوتن بوین ، لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کۆنترۆڵی یاریگامان کردبوو ، بەڵام ئەوەی جێی داخبوو چەند هەلێکی گۆڵکردنمان بۆ ڕەخسا بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین.
بینیتێز وتیشی " لە ئاستی یاریزانەکانم ڕازیم و هیوامان وایە لە یاری داهاتوودا کە لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین بتوانین شایەنی سەرکەوتن بین و لە یانەی مانچستەر یونایتید ببەینەوە.
خەندان
