بەرشلۆنە ئامادەیە بۆ بەرامبەر میلان

بەرشلۆنە ئامادەیە بۆ بەرامبەر میلان
یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە"رۆرا" لە لێدوانێکیدا دوای یارییەکەیان بەرامبەر بە یانەی لاکورۆنیا کە بە سەرکەوتنی یانەی بەرشلۆنە کۆتاییهات بە ئەنجامی 2-0 ، رۆرا دەڵێت : لە باشترین ئامادەیداین بۆ ڕووبەڕوبونەوەی یانەی میلان.

بریارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوودا ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نووی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی میلان بیتەوە ، ئەمەش لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

ڕۆرا لە بەشێکی لێدوانەکەیدا وتیشی" نازانین یانەی میلان چۆن یاری دەکەن و بە چ پێکهاتەیەکەوە ڕووبەڕومان دەبنەوە ، بەڵام ئێمە پلانی خۆمان هەیە و بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین لە یاریگای خۆمان و هاندەران پاڵپشتمانن.


خەندان
Top