ڕۆناڵدۆ هیوای وایە مانچستەر یونایتید هەموو یارییەک بدۆڕیت

ڕۆناڵدۆ هیوای وایە مانچستەر یونایتید هەموو یارییەک بدۆڕیت
ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی و یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هیوای ئەوەی خواست کە یانەی مانچستەر یونایاتید لەسەرجەم یارییەکانیدا کە ئەنجامی دەدات شکستبهێنێت.

کاردانەوەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لە دوای ئەوە دێت ، کە فیرگسۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی کرا ، ئایا ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی باشترین یاریزانە یاخود ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ، فیرگسۆن لە وەڵامدا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆناڵدۆی پرتوگالی زۆر باشترە لە رۆناڵدۆی بەڕازیلی.

وەکوو کاردانەوەیەکیش بۆ ئەم لێدوانەی فیرگسۆن ، ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دەڵێت : هیوام وایە یانەی مانچستەر یونایتید لە سەرجەم یارییەکاندا شکستبهێنێت.

خەندان
Top