ڕاهێنەری سانتۆس : دڵنیام لە ڕۆشتنی نیماری بۆ بەرشلۆنە

ڕاهێنەری سانتۆس : دڵنیام لە ڕۆشتنی نیماری بۆ بەرشلۆنە
موریسی ڕامیلۆ ، ڕاهێنەری یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە کە ڕازیبووە لەسەر ڕۆشتنی نیمار دا سیلڤا بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی.

موریسی ڕامالیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی چارسای بەڕازیلی دەڵێت : نازانم چی ڕوو دەدات لە داهاتوودا بەڵام نیمار دەچێتە بەرشلۆنە من دڵنیام لەمە.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆبەرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە لێدوانیکیدا ڕایگەیاندووە کە گریبەستی نیمار و یانەی بەرشلۆنە بە ڕێژەی %90 کۆتایی پێهاتووە.

هەروەها کارلۆس باس لە داهاتووی یانەی بەرشلۆنە دەکات کاتێک نیماری بۆ دەچیت ، پێی وایە کە بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی دەبێت و ئەنجامی بەرچاو بەدەست دەهینن.


خەندان
Top