ڕیاڵ سزای سێ یاریزان دەدات
لە ڕۆژی ڕابردوودا ، مارسیلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی بە بڕی 6000 هەزار یۆرۆ سزا درا ، ئەویش بەۆی پابەند نەبوونی بە سزاکانی هاتوچۆوە ، وە کەریم بنزیما دادگای دەکرێت لە داهاتوودا وئەگەری هەیە ڕووبەڕوی زیندانی کردن بێتەوە بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئوتومبێلەوە ، هەروەها مایکڵ ئیسپانیش بە هەمان شێوە.
ڕۆژنامەی دیفنسا ڕایگەیاندوە کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانە لەو ڕەفتارانەی ئەو سێ یاریزانە و پێیان وایە دەبێت ئەو یاریزانانە سەرچاوەی خو ڕەوشتی بەرزی لاوەکانی ئیسپانیا بێت.
ڕۆژنامەی دیفنسا تاکوو ئێستا سزاکەیانی دیاری نەکردووە ، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سزاکەیان نهێنی دەبێت.
خەندان
