کۆمپانیای"نایک" هاوکاری مان یونایتید دەکات بۆ گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ

کۆمپانیای
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی تایبەت بە کەلوپەلی وەرزشی گفتوگۆیان ئەنجامداوە بە مەبەستی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەکەیان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فیرگسۆن ئاشکرای کردووە کە هیچ هێرشبەرێکیان یانەی مانچستەر یونایتید جێناهێڵێت ، مەبەست لێی واین رۆنی بوو کە رۆژنامەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە بە هۆی ناکۆکییەوە لەگەڵ ڕاهێنەر ئەو یاریزانە یانەی مان یو بەجێدەهێڵێت ، بەڵام فیسگۆن لای خۆیەوە ڕەتی کردە کە ڕۆنی بڕوات و ڕاشیگەیاند گەر ڕۆناڵدۆ بگەڕیتەوە بۆ یانەی مان یو ئەوا وەک ڕابردوو پێکەوە یاری دەکەن.

کۆمپانیای "نایک" دەیەوێت بە هێنانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەی مان یو قازانجێکی گەورە بکات ، ئەویش بە دروستکردنی درێسی ئەو یاریزانە ، هەر وەک لە ڕابردوودا کە قازانجێکی زۆری لە فرۆشتنی درێسی ئەو یاریزانەدا کردبوو.

یانەی مان یو بۆ بەدەستهێنانی رۆناڵدۆ دەیەوێت 65 ملیۆن پاوەند بدات لەگەڵ هێرشبەریکی وەکوو لویس نانی ، بەڵام گەربێتوو ئەمە نەکات ، ئەوا پێویستە بڕی 80 ملیۆن پاوەند بدات بۆ کڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.


خەندان
Top