وەرزش بکە و باش بنوو

وەرزش بکە و باش بنوو
له‌ ڕاپۆرتێكى تازه‌ى پزیشكیدا هاتووه‌ ، كه‌ ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی هانى مرۆڤ ده‌دات له‌سه‌ر نووستن به‌ شێوه‌یه‌كى چاڵاك ، وه‌ كاتێك ئێمه‌ هه‌موومان ڕاهێنانى به‌هێز ئه‌نجام بده‌ین ، زیاتر ده‌بین به‌ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كى چالاك و نووستنێكى باش .

به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ى كه‌ ده‌سته‌ى نیشتیمانى بۆ نووستنێكى نابه‌سوود ئه‌نجام داوه‌ ئاشكرابووه‌ ، كه‌ ڕاهێنانى وه‌رزشی بۆ ماوه‌ى ته‌نها ده‌ خوله‌ك له‌ ڕۆژێكدا ، ده‌كرێت جیاوازیه‌كى زۆر له‌ ماوه‌و جۆرى نووستندا ڕووبدات .

ماكس هیرشكوفیتز توێژه‌ى نووستن و سه‌رۆكى هێزى كار ده‌لێت" ڕاهێنانى وه‌رزشی و نووستن به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر به‌هێز په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها هه‌رچه‌ند ڕاهێنانى وه‌رزشی و جۆرى ڕاهێنانه‌كه‌ زیاتربكه‌ین ، ئه‌وا زیاتر جۆرى نووستنمان چالاك ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ى هیچ جۆره‌ وه‌رزشێك ئه‌نجام ناده‌ن .


له‌لاى خۆشیه‌وه‌ خاتوو دكتۆره‌ "باربره‌ فیلپس" ئه‌ندامى تیمى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ وتى" ڕاهێنانى وه‌رزشی سوودێكى زۆرى بۆ نووستن و جۆرى نووستن هه‌یه‌ .





سەرچاوە: کوردستان تی ڤی
Top