ڕۆمەنیگە بۆ ڕەخنە گران: گواردیۆلا ئەڵمانی دەزانێت

ڕۆمەنیگە بۆ ڕەخنە گران: گواردیۆلا ئەڵمانی دەزانێت
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەناوی " کارل هاینز ڕۆمەنیگە" لە لێدوانێکیدا وەڵامی هەموو ئەو ڕۆژنامە ئەڵمانییانە دەداتەوە کە ڕەخنەیان ئاڕاستەی پیپ گورادیۆلا کردبوو پێیان وابوو کە ناتوانێت سەرکەوتووبێت لەگەڵ یانەکەیدا بەهۆی جیاوازی زمانەوە.

ڕۆمەنیگە وەڵامی ئەو ڕۆژنامە نوسانە دەداتەوەو پێیان ڕادەگەیەنێت کە گواردیۆلا بە باشی زمانی ئەڵمانی دەزانێت و ئامادەیە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی وەربگرێت ، هەروەها چەند گفتوگۆیەکیشمان ئەنجامداوە دەربارەی وەرزی داهاتوو.

هەروەها ڕۆمەنیگە وتیشی : گواردیۆلا توانای هەیە بە باشی بە سێ زمان قسە بکات ئەوانیش زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتاڵیە ، هەروەها لە ئێستادا زمانی ئەڵمانی دەخوینێت و هەموو ڕۆژیک مامۆستایەکی تایبەتی هەیە بە مەبەستی فێربوونی ئەو زمانە.



خەندان
Top