چەند راهێنانێكی تایبەت بۆ ئافرەتان دوای منداڵ بوون

چەند راهێنانێكی تایبەت بۆ ئافرەتان دوای منداڵ بوون
دوای ئەوەی لە ژمارەكانی رابردوو چەند راهێنانێكمان بۆ كەمكردنەوەی كێش بڵاوكردەوە، ئێستا بە پێویستی دەزانین كە چەند راهێنانێكی تایبەت بۆ ئافرەتانە بڵاودەكەینەوە، كە دوای منداڵ بوون تووشی زیادبوونی كێشی زگ، بەهۆی مانەوەی چەند چەوراتیەكی دوای منداڵ بوون، ئەمەش گەورەترین كێشەی ئافرەتانە، كە ناتوانن كۆنترۆڵی ئەمە بكەن، بەڵام راهێنانی تایبەت هەیە، كە دەبێتە هۆكاری رزگاربوونی ئافرەت لەم كێشە گەورەیە، لەم ژمارەیەدا تەنیا یەك راهێنان بڵاو دەكەینەوە، كە بەم شێوەیە.
دروستكردنی هاوكێشە لەسەر تۆپی پزیشكی
-تۆپێكی پزیشكی گەورە دەهێنین نێو بەشی لەش بۆ سەرەوە لەسەر تۆپەكە دادەنێن و نیوەكەی دیكە بۆ خوارەوە دادەنێن بۆ ئەوەی هاوكێشێكی تەواو لە نێوان ئەندامانی لەش دروست بێت تۆپێكی پزیشكی بچووك دەهێنین و لەسەر سینگ دادەندرێت و دەستەكان بۆ دواوە دەهێنین و تۆزێك لەسەر تۆپەكە بەرزدەكەینەوە.
-دواتر تۆپە پزیشكییە بچووكەكە بەشێوەیەكی خاو بەرزدەكەینەوە بۆ سەر ئاستی شان دواتر دەیگەڕێنینەوە شوێنی خۆی، ئەم راهێنانە رۆژانە 12 تا 15 جار دووبارە دەكرێتەوە دوای ماوەیەكی كەم هەست دەكرێت كە لە ناوچەی زگ گۆڕانكاری كراوە بەهەمان شێوە لە دەستەكانیش.
Top