میسی دەڵێت هەموان چاوەڕێی دۆڕاندنی ئێمەن بەرامبەر میلان
یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی ڕابردوودا نەیتوانی سەرکەوتووبێت و نازناوەکە بەدەستبهێنێت ، پاش ئەوەی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی شکستیهێنا لە یاری نیوەی کۆتایی خولەکەدا.
میسی دەڵێت : زۆرن ئەو خەڵکانەی وا چاوەڕوان دەکەن کە بەرشلۆنە ئەمساڵیش بێ بەش دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، بەڵام بە پێچەوانەوە من وای بۆ دەچم کە هەلی سەرکەوتنمان هەیە بەرامبەر بە میلان و دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
میسی دەڵێت : ئێمە دەزانین کە کارێکی ئاسان نابێت لە یاری گەڕانەوەماندا کاتێک لە قۆناغی ١٦ دا ڕووبەڕوی یانەی میلان دەبینەوە لە یاریگای خۆمان ، بەڵام پێویستە هەموو توانایەکمان بەکاربهێنین.
خەندان
