سەرۆکی یانەی میلان ، بۆ زیندان
سزاكه‌ی برلسكۆنی ، له‌لایه‌ن دادگای ئیتاڵیا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، مێژووی تاوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2005، كه ئاژانسی رۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له‌كاتێكدایه، برلسكۆنی دوو سكاڵای دیكه‌ی له‌سه‌ره ئه‌ویش به تۆمه‌تی فرتوفێلكردن له‌پاره‌ی گشتی، هه‌روه‌ها سێكسكردنی ناشه‌رعی.
پێشتر داواكاری ئیتاڵیا داوایكردبوو سڤیۆ برلسكۆنی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه كه گوێگرتن له پهیوهندییهنهێنییهكانی بانكێكی ئه‌و وڵاته و دواتر ئاشكراكردنی زانیارییه‌كانه، سزا بدرێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، سیلڤۆ برلسكۆنی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه، به‌پێی یاسایی ئه‌و وڵاته‌ش تاوه‌كو هه‌موو قۆناغه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی برلسكۆنی ته‌واو نه‌بێت، ناخرێته زیندانه‌وه.
خەندان
