فیرگسۆن و فێردیناند ڕووبەڕوی سزا دەبنەوە

فیرگسۆن و فێردیناند ڕووبەڕوی سزا دەبنەوە
وا چاوەڕوان دەکرێت ، کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە ویفا، سزای فیرگسۆنی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید بدات ، پاش ئەوەی ئامادەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەبوو، لە دوای تەوابوونی یارییان بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

فیرگسۆن لە دوای یارییەکە ، ڕەتی کردەوە بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکات ، جگە لەوەش توڕەبوو لە ئەنجامی یارییەکە و بە ئەنجامێکی داد پەروەری نەزانی ، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە یارییەکەدا ڕوویدا ، هەر بۆیە لە جێی ئەو مایک فێلای یاریدەدەری بەشداری کرد لە کۆنگرەکەدا.

هەروەها وا چاوەڕوان دەکرێت کە ریۆ فێردیناندی بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتید ڕووبەروی سزا بێتەوە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە هەمان یاریدا ڕووبەروی ناوبژیوانی یاریەکە بۆتەوە و ناڕەزای دەربڕیوە لە بڕیارەکەی ناوبژیوان ، کاتێک لویس نانی بە کارتی سور کردە دەرەوەی یاریگا.


خەندان
Top