مۆرینۆ دەڵێت، داهاتووم لە ئینگلترایە

مۆرینۆ دەڵێت، داهاتووم لە ئینگلترایە
ڕۆژنامەکان ، بەردوام هەوآڵی ڕۆشتنی جۆزییە مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڵاو دەکەنەوە بەوەی کە لە هاوینی ئەمساڵدا ، یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵیت و ڕوو دەکاتە ئینگلترا و ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی دەکات.

لای خۆیەوە جۆزییە مۆرینۆ ، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ITV ی بەریتانی ووتی" دەگەڕیمەوە ئینگلترا ، هەر لەوێش دەمبیننەوە ، بەڵام کەی ؟ جارێ بیرم لێ نەکردۆتەوە .

مۆرینۆ ئەوەشی بۆ ئەو کەناڵە بەریتانییە ئاشکرا کرد کە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا جێناهێڵیت و دەیەوێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی زیاتر بەدەستبهێنێت



خەندان
Top