ئه‌و پاسكیلسواره كورده‌ی كێشه‌ی بۆ ئوسامه نوجێفی دروستكرد، بۆ خه‌ندان ده‌دوێت
خه‌ڵاتكردنی یاریزانێكی كورد له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هه‌را ده‌نێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه جگه له خستنه‌ڕووی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئوسامه نوجێفی_یه‌وه، هاوكات یاریزانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه تائێستا خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش بڕیاره بدرێت به پاسكیله‌كه، ته‌نها سێ هه‌زار و (500) دۆلاره، نه‌ك ده هه‌زار دۆلار.
ئاری یوسف جه‌لال، پاڵه‌وانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له پاسكیلسواریدا بۆ ساڵی 2012 و یاریزانی یانه‌ی كۆیه، كه‌هه‌واڵی خه‌ڵاتكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌رای نایه‌وه، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند:" له ساڵی 2012 وه‌كو یاریزانی عیراق، توانیم مه‌دالیای زێر له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب كه له ئیمارات رێكخرا، به‌ده‌ست بهێنم".
دواتر و له‌سه‌ر داوای محه‌ممه‌د كیانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، به مه‌به‌ستی هاندانی ئه‌و یاریزانه، داوا له ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت، بانگهێشتی یاریزانه‌كه بكات‌و پاسكیلێكی بۆ بكاته دیاری.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه فه‌رمانبه‌رێك ره‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی كڕینی پاسكیلێك، به‌ڵام ناردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر له راگه‌یاندنه‌كان هه‌را ده‌نێته‌وه‌و چه‌ند ده‌زگایه‌ك بڵاویده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانبه‌رێكی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاسكیلێكی بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی وه‌رزرشكرن، به بڕی ده هه‌زار دۆلار.
پاسكیلسواره پاڵه‌وانه‌كه‌ی عیراق، رایگه‌یاند:" ئه‌و پاسكیله‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه بكرێت به دیاری، جۆره‌كه‌ی له سه‌ر داوای ئێمه بووه كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ده‌یفرۆشێت ته‌نها له شاری هه‌ولێر باره‌گای هه‌یه، بۆیه له به‌غدا نه‌توانراوه بیكڕن"
ئاری یوسف، وتیشی :"دوو فه‌رمانبه‌ر ره‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر كراون، به‌داخه‌وه ئه‌و پاسكیله‌ی ئه‌وان كڕیویانه به هه‌زار و (900) دۆلار له‌و جۆره نییه، كه من یاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، بۆیه داوامان له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، بیگۆڕیت به جۆری (ستیڤنس)ی ئه‌ڵمانی كه به‌هاكه‌ی سێ هه‌زار و (500) دۆلاره‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه"
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، تا ئێستا پاسكیله دیارییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و چاوه‌ڕێیه واده‌یه‌كی بۆ رێكبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به ئوسامه نوجێفی بكه‌وێت‌و خه‌ڵاتی بكات.
یاریزانه كورده‌كه، وتیشی:" من هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستخۆشی له به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م بۆ هاندانم، هاوكات سوپاسی به‌ڕێز د. محه‌ممه‌د كیانی، په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌كه‌م ، كه داوای كردووه خه‌ڵات بكرێم".
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی كڕینی پاسكیلێك به بڕی ده هه‌زار دۆلار، دوێنی (چوارشه‌ممه 6ی ئازاری 2013) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌وسامه نوجێفی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یانخسته‌ڕوو، كه كڕینی ئه‌و پاسكیله بۆ پارێزانێكی كوردی شاری كۆیه بووه كه پله‌ی یه‌كه‌می له پاڵه‌وانێتییه‌كی پاسكیلسواری به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارێكی لیستی گۆڕان، خه‌ڵات ده‌كرێت.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، كه كۆپییه‌كیان ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، محه‌ممه‌د كیانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پارێزگاكان له سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به نووسراوێك داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، خه‌ڵاتی یارێزانی پاسكیلسواری " ئاری یوسف جه‌لال" له نادی كۆیه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌دالیای ئاڵتونی له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب كه له ساڵی 2012 له ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو، به‌ده‌سهێناوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له نووسراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی :" بۆ رێزگرتن له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مه‌دالیایه، داوا له به‌ڕێزتان (ئوسامه نوجێفی) ده‌كه‌ین چاوی پێتان بكه‌وێت‌و ئێوه‌ش پاسكیلێكی شایسته‌ی بۆ بكه‌ن به دیاری، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردنی عیراق".
یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان، بریتییه له وه‌سڵی كڕینی پاسكیلێك له جۆری (ستیڤنس)ی ئه‌ڵمانی به بڕی دوو ملیۆن و (318) هه‌زار دینار.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له راگه‌یندراوێكیشدا، ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆده‌خاته‌وه كه پاسكیلێكیان كڕیبێت به بڕی ده هه‌زار دۆلار، به‌ڵكو ته‌نها دوو ملیۆن و (318) هه‌زار دیناری پێدراوه.
له كۆتایشدا، ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، كه نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به مافی خۆی ده‌زانێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ی راگه‌یاندن تۆمار بكات به تۆمه‌تی ته‌شهیر و زیانگه‌یاندن‌و ناڕوونیكردنی رای گشتی.
خه‌ندان
