مارادۆنا وەڵامی دایەوە: ڕۆناڵدۆ باشتر نیە لە میسی

مارادۆنا وەڵامی دایەوە: ڕۆناڵدۆ باشتر نیە لە میسی
دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ، ئەستێرەی پێشەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی وەسڵی ئیماراتی ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆناڵدۆ لە میسی باشتر نیە لە ئێستادا.

لەم ووتانەی مارادۆنا لە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە مارادۆنا لەسەر پەڕەیەک نوسیویەتی رۆناڵدۆ باشترە لە میسی ،. بەڵام مارادۆنا ڕەتی ئەمەی دایەوەو بە دەستکاری کراو ناوی برد.

هەروەها سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئەو دوو ئەئستێرەیە مارادۆنا دەڵێت : پێم وابێت تاکوو ئێستادا میسی باشترە لە ڕۆناڵدۆ ، گەر میسی بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا نازناوی جامی جیهانی 2014 بەدەستبهێنێت ، ئەوا دەبێتە باشترینێکی ڕاستەقینە لە ڕۆناڵدۆ.



خەندان
Top