مۆرینۆ دەڵێت شایەنی سەرکەوتن نەبوین !

مۆرینۆ دەڵێت شایەنی سەرکەوتن نەبوین !
جۆزییە مۆرینۆ ، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت دەڵێت : دەرکردنی لویس نانی لە یاری شەوی ڕابردوودا لە بەرژەوەندی ئێمە بوو.

شەوی ڕابردوو ، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد توانی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا کە گۆڵەکان ڕۆناڵدۆ و لۆکا مۆدریچ تۆماریان کرد و تاکە گۆڵی یانەی مان یونایتیدش ڕامۆس بە هەڵە تۆماری کرد.

مۆرینۆ دەڵێت : دەرکردنی لویس نانی بە سودی ئێمە بوو ، چونکە یانەی مانچستەر یونایتید یانەیەکی بەهێزن و یاری کردنی 11 یاریزان بەرامبەر بە 11 یاریزان کارێکی قورس دەبێت.

هەروەها مۆرینۆ دەڵێت : یانەی مانچستەر یونایتید باشتر لە ئێمە یارییان کرد ، ئەوان خاوەن ئاستێکی هونەری بەهێزن و لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنەرێکی گەورەی و بە توانایان هەیە.

هەروەها مۆرینۆ وتیشی ، پێویستە فیرگسۆن هەمان هەستی منی هەبێت کاتێک لویس نانی بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا ، چونکە لە یارییەکدا کاتێک بەرامبەر بەرشلۆنە یاریمان کرد دوو ساڵ پێش ئێستا ، پیپی هەوڵیدا تۆپ لە ئەلڤێس وەربگرێت ، بەڵام ناوبژیوان کردە دەرەوە ، دوای ئەوە کە بە ڤیدیۆ سیری دیمەنەکەمان کرد بۆمان دەرکەوت کە شایەنی ئەوە نەبووە کە بە هیچ شێوەیەک کارتی سور وەربگرێت.



خەندان
Top