چاڵاكى جەستهیی رێگه له زیانه‌كانى سوێرى خوێ ده‌گرێت
توێژه‌رانى زانكۆى " تولز"، له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند توێژینه‌وه له سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و رێژه‌ى به‌كارهێنانى خوێ و ئاستى چاڵاكى جسته‌یی مرۆڤ ، له سه‌ر دوو گروپ كه له 2000 هه‌زار كه‌س پێكهاتبوون ، بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته به‌شداریان كردبوو ، بۆیان ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ى كاریگه‌رى زیانبه‌خشى خوێ له سه‌ر دڵ له‌و گروپه‌ى كه وه‌رزشیان كردبوو بۆ 38% كه‌م ببۆوه.
به ووته‌ى پسپۆرانى بوارى دڵ ، چاڵاكى جسته‌یی یان فیزیكى ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و رێگه له كاریگه‌رى زیانبه‌خشى خوێ بۆ سه‌ر دڵ ده‌گرێت.
به ووته‌ى توێژه‌ران ، ئه‌نجامدانى چاڵاكى جه‌سته‌یی به‌و مانایه نییه كه ئێتر هه‌ر خواردنى سوێر وپر خوێ بخوێن ، به‌لكو پێوسته خۆمان له خواردنى پر خوێ بپارێزین.
سەرچاوە - کوردستان تی ڤی
xendan
