پیکی ، پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکات

پیکی ، پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکات
جیرارد پیکی ، بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر ، پیرۆزبایی لە یانەی ریاڵ مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند دەکاتبە هۆی سەرکەوتن بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی مانچستەر یونایتیدی بردەوەو یانەی بوروسیا دۆرتمۆندیش بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی شاختاری ئۆکرانی بردەوەو بەم بردنەوەیەش خۆیان گەیاندە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکان.

جیرارد پیکی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لەسەر تویتەر نوسیویەتی : پیرۆزە ریاڵ مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند بۆ سەرکەوتنتان بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان.



خەندان
Top