ئۆزیل : ئەوەی لە بەرشلۆنە بباتەوە، لە مانچستەر یونایتیدیش دەباتەوە

ئۆزیل : ئەوەی لە بەرشلۆنە بباتەوە، لە مانچستەر یونایتیدیش دەباتەوە
مەسعود ئۆزێل ، یاریزانی ئەڵمانی و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، متمانەی بە یانەکەی هەیە کە دەتوانن لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد سەرکەوتن بەدەستبهینن و لە یانەی مانچستەر یونایتید ببەنەوە.

لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی" دی فیڵت"ی ئەڵمانی ، ئۆزیل دەڵێت " بیگومان یاریکردنمان بەرامبەر بە یانەی مانچستەر یونایتید ئاسان نابێت ، چونکە ئەوان یانەیەکی بەهێزن ، بەڵام بەڵام تواناکانمان بەهێزن و متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە کە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

هەروەها ئۆزیل لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا دەڵێت : هەر یانەیەک لە یانەی بەرشلۆنە بباتەوە ، ئەوا دەتوانێت لە یانەی مانچستەر یونایتیدیش بباتەوە.



خەندان
Top