ڕۆنی : ڕۆناڵدۆ مەترسیدارترین هێرشبەرە

ڕۆنی : ڕۆناڵدۆ مەترسیدارترین هێرشبەرە
واین رۆنی ، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی ، باس لە یاری چاوەڕوانکراوی نێوان مانچستەر و ریاڵ مەدرید دەکات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و هەروەها پێی وایە کە لە یانەی ریاڵ مەدریدا ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەترسیدارترین یاریزانە.

ڕۆنی دەڵێت : هیچ گومان لەوەدا نیە کە ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو هێرشبەرانەی کە مەترسی زۆری هەیە لە یارییەکاندا بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر ، من یاریم لەگەڵدا کردووە ، تواناکەی دەزانم چۆنە ، ئەو یاریزانێکی سەرنج ڕاکێشە و ڕێز لە تیپەکەی دەگرێت.

هەروەها ڕۆنی وتیشی کە پێویستە چاودێری رۆناڵدۆ بکەین لە یاری سبەیشەوماندا بۆ ئەوەی بتوانین مەترسییەکانی کۆنتڕۆڵ بکەین.

جێگای باسە لە یاری چوونی هەمان قۆنا‌غدا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.


خەندان
Top