ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید

ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە "یوفا" بڕیاریدا کە "جونیت جاکیر" ی بە ڕەگەز تورکی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید بەڕێوە ببات.

جونیت جاکیر ، تەمەنی 35 ساڵە و پێشتر چەندین یاری گرنگی بەڕێوە بردووە و توانایەکی باشی لە کارەکەیدا هەیە.

بڕیارە سبەیشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، هەردوو یانەی مان یونایتید وریاڵ مەدرید لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد رووبەروی یەکببنەوە ، وە لە یاری چووندا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.


خەندان
Top