بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە ، بەیڵ لە تۆتنهام دەمێنێتەوە

بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە ، بەیڵ لە تۆتنهام دەمێنێتەوە
ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بەریتانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهام بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە لە یانەی تۆتنهامدا دەمێنێتەوە.

ئیما جۆنز ، خۆشەویستی گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهامە ، داوای لە خۆشەویستەکەی" بەیڵ" کردووە کە ووڵاتی بەریتانیا جێنەهێڵێت و لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.

جگە لەوەش یانەی تۆتنهام هەوڵ دەدات بە زیادکردنی موچەی بێڵ ، پارێزگاری لەو ئەستێرەیەی بکات و گرێبەستەکەشی نوی بکاتەوە بۆ دوو وەرزی دیکە ،لە ئێستادا موچەی هەفتانەی بەیڵ 75 هەزار پاوەندە ، یانەی تۆتنهام دەیەوێت بۆی بکاتە 130 هەزار پاوەند .

جیگای باسە یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید دوو یانەن کە دەیانەویت بەیڵ بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەیان.


خەندان
Top