هاندەرانی چێڵسی : ڕافا بڕۆرەوە بۆ چێشخانە ، مۆرینۆ وەرەوە ماڵەکەت
لەم یارییەدا یانەی چێڵسی بە گۆڵێکی دیمبابا سەرکەوتنی بەدەستهینا ، بەڵام سەرەڕای بردنەوە هاندەرانی یانەی چێڵسی داوا دەکەن ڕافایل بینیتێز یانەی چێڵسی بەجێبهێڵێت بە زوترین کات.
بینیتێز پێش ئەم یارییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی چێڵسی جێدەهێڵێت ، ئەویش بەهۆی پەستانی هاندەران لەسەر بینیتێز و ئەنجامە خراپەکانی لە یارییەکانی ڕابردوودا.
لە یاری شەوی رابردوودا ، هاندەرانی چێڵسی لەسەر لافیتە نوسیویانە " ڕافا بگەڕێرەوە بۆ ڕێستۆرانتەکەت ، مۆرینۆ وەرەوە بۆ ماڵەکەت .
هاندەرانی یانەی چێڵسی دەیانەویت جۆزییە مۆرینۆ جارێکی تر بگەڕیتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی چێڵسی و پۆستی ڕاهینەرایەتی ئەو یانە لەندەنییە بگرێتەوە دەست.
خەندان
