ڤاڵدێس ئەگەری ڕاگرتنی لەسەرە

ڤاڵدێس ئەگەری ڕاگرتنی لەسەرە
شەوی ڕابردوو ، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدرید بوویەوەو یارییەکەشی دۆڕاند بە ئەنجامی 1-2.

لە کۆتایی یارییەکە ڤیکتۆر ڤاڵدێس هێرشی کردە سەر ناوبژیوان و بەهۆیەشەوە بە کارتی سوری بەڕوویدا بەرز کرایەوە.

ڤاڵدێس بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان و قسەی ناشرین وتن پێی ئەگەری هەیە ڕووبەڕوی سزا ببێتەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە.

ناوبژیوانی یارییەکە " پێرێز لاسا" لە دوای تەوابوونی یارییەکە ڕاپۆرتێکی دەربارەی کارتە سورەکەی ڤاڵدێس و قسەکانی نوسیوەو پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ووتەکانی ڤاڵدێس کە بە ناوبژیوانی ووتوە سەرخۆش و شەرمەزار.

بەهۆی ئەم ووتانەی ڤاڵدێسەوە ئەگەری هەیە بۆ 5 یاری سزا بدرێت.

خەندان
Top