ڕامۆس : بۆ سەرکەوتن دەچینە ئۆڵدترافۆرد

ڕامۆس : بۆ سەرکەوتن دەچینە ئۆڵدترافۆرد
سێرجیۆ ڕامۆس ، بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، لە پاش بردنەوەیان لە یانەی بەرشلۆنە ، لە ژوری خۆگۆڕینی یاریزاناندا لە یاریگای بێرنابیۆ ئاهەنگی گێڕا.

شەوی ڕابردوو لە هەفتەی 26 ی خولی ئیسانیدا ، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 لە بەرشلۆنەی بردەوە ، لە دوای تەوابوونی یارییەکە ، ڕامۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیان " هەست بە شانازی دەکەین بەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە ئەنجاماندا.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ سایتی رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید ، ڕامۆس دەڵێت : یاری کلاسیکۆ بەردەوام جیاوازە لە یارییەکانی دیکە و گرنگی خۆی هەیە ، بە شیوەیەکی باش یاریمان کرد و توانیمان سەرکەوتووانە یانەی بەرشلۆنە توشی شکست بکەین و شایەنی سەرکەوتنەکەشمان بوین.

ڕامۆس سەبارەت بە یاری داهاتوویان قسە دەکات کاتێک ڕۆژی شێشەممەی داهاتووی ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتید دەبنەوە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و دەڵێت " ئێمە توانیمان دوو جار کلاسیکۆ ببیەنەوەلە ماوەیەکی کەمدا ، دەچینە یاریگای ئۆڵدترافۆرد و دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهینین و خۆمان بگەیەنینە قۆناغی 8 ی خولەکە.


خەندان
Top