بە فەرمی: ماوەی دورکەوتنەوەی چاڤی
پزیشکەکانی یانەی بەرشلۆنە لە بەشێکی بەیانەکەدا پێکانەکەی چاڤی-یان خستۆتە ڕوو ڕایانگەیاندووە" چاڤی پێکانی هەیە لە ماسولکەکانی ڕانی ڕاستیدا ، دەبێت بۆ ئەو ماوەیەی دیاری کراوە بۆی پشوو بدات ، ئەمەش وا دەکات کە لە یاری داهاتووی یانەکەیدا بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری نەکات.
هەروەها پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری هەیە چاڤی بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی میلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگەڕیتەوە.
خەندان
