فیرگسۆن وازیشبهێنێت هەر لە مان یونایتید دەمینێتەوە
فیرگسۆنی تەمەن 71 ساڵ ، لە ساڵی 1986 ەوە سەرکردایەتی یانەکەی کردووەو وەک باشترین ڕاهێنەریش هەڵبژێردراوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.
فیرگسۆن لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت : جاری واز ناهێنم لە ڕاهێنەرایەتی ، بەڵام ئەگەر وازبهێنم ئەوا هەر لە یانەی مانچستەر یونایتید دەمێنمەوە بەڵام پۆستێکی ئیداری وەردەگرم.
جێگای باسە ، فیرگسۆن توانیویەتی چەندین نازناو بۆ یانەی مان یونایتید بەدەستبهینێت ، کە تاییدا 12 جار نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەستهیناوەو هەروەها 2 جاریش بۆتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
خەندان
