یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێی باشە یاری کۆتای لە مەدرید بێت
پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی بەرشلۆنەی بردەوە ، گەیشتە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ، لەلایەکی تریشەوە ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ یانەی سیڤیلیا یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 ، بەڵام بە سود وەرگرتن لە یاری چوون کە بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهینابوو ، توانی سەربکەوێت بۆ یاری کۆۆتایی و ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدرید بێتەوە.
سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت " نازانم هەردوو یانەی سەرکەوتوو کوێ هەڵدەبژێرن ، بەڵام پێم باشە گەر لە مەدرید ئەنجامبدرێت ، ئەوا یارییەکی ئارام دەبێت.
هەروەها وتیشی هەردوو یانە مەدریدین و هاندەرێکی زۆر سەردانی یارییەکە دەکەن ، هەروەها لە ڕووی تێچوونی گواستنەوەوە کەمی دەوێت و لە ڕووی ئاسایشیەوە پارێزراو ئارامترە ، وەک لەوەی بچنە شاری بەرشلۆنەوە ، کە هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە رکابەری سەختی ریاڵ مەدریدن.
خەندان
