فەجر ئیبراهیم بەفەرمی بووە ڕاهێنەری یانەی دهۆك

فەجر ئیبراهیم بەفەرمی بووە ڕاهێنەری یانەی دهۆك
دەستەی كارگێڕی دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە نێو دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەمەبەستی دەستنیشان كردنی ڕاهێنەرێك بۆسەرپەرشتی كردنی مەشق و ڕاهێنانی یانەی دهۆك لە خولی بژاردەی عێراقی وجامی ئاسیادا، لە شوێنی ڕاهێنەری پێشوو جەمال عەلی كە بە هۆی ئەنجامە خراپەكانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە دوورخرایەوە، سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك گوتی « بەفەرمی ڕاهێنەری سوری و پێشووی هەڵبژاردەی سوریا فەجر ئیبراهیم مان دەستنیشان كردوە بۆشوێنی جەمال عەلی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەمان، ئەویش سەرپەرشتیی مەشقەكانی دهۆك دەكات لە هەردوو خولی بژاردەی عێراق و جامی ئاسیا، گوتیشی چەندین ناومان لەبەردەستدا بوو بۆ ئەو پۆستە، بەڵام دواجار بڕیاری ئەوەمان دا كە فەجر ئیبراهیم بۆ ئەو پۆستە شایستەیە ببێتە ڕاهێنەری یانەی دهۆك، لە بارەی بڕی گرێبەست و مووچەكەی،سەرۆكی یانەی دهۆك بڕی و مووچەی فەجر ئیبراهیمی ئاشكرا نەكرد،لەیەكەم كاریشدا وەكو ڕاهێنەر توانی سێ خاڵی گرنگ لە یانەی مینای شاری بەسرە وەربگرێت.
Top