بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی داهاتووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆئەوەی چەند خانەیەك لە خولەكە بێتە پێشەوە، دەستەی كارگێڕیی یانەی سلێمانی سێ یاریزانی بەتوانای هێناوەتە ریزی یانەكەیەوە، بۆئەوەی لەم قۆناغە ئاستی گۆڕانكاری بەسەر بێت، بۆئەم مەبەستەش هەریەك لە یاریزانان(عەلی كازم و محەمەد جەمال وئاری تۆفیق)یان گواستۆتەوە ریزی یانەكەیان، لەبارەی بڕی گرێبەست و مووچەكانیشیان كە بۆئەم وەرزە یاری دەكەن تاكو كۆتایی هاتنی خولەكانی كوردستان درێسی یانەی دایك دەپۆشن، عەلی كازم هێڕشبەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانییە و بڕی گرێبەستەكەی 7ملیۆن ونیوە ومووچەی مانگانەشی یەك ملیۆن دینارە، محەمەد جەمالیش لە یانەی برایەتی شاری هەولێرەوە پەیوەندیی بە یانەی سلێمانی كردووە لەبەرامبەر بڕی 8ملیۆن دینارومووچەی مانگانەی یەك ملیۆن دینارە، یاریزان ئاری تۆفیقیش لە یانەی سیروانی نوێ پەیوەندی بە یانەی ناوبراو كردووە و گرێبەستەكەشی 6ملیۆن دینارە لەگەڵ مووچەی مانگانەی 700هەزار دینارە.جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم وەرزە یانەی سلێمانی ئاستی لەخولی نایابی كوردستان وەكو پێویست نییە.