پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه‌كانی شه‌وی رابرد‌وو به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یانه‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بوو

پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه‌كانی شه‌وی رابرد‌وو به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یانه‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بوو
شه‌وی رابرد‌وو له‌ شاری سلێمانی ته‌قه‌یه‌كی زۆر كرا، به‌ وته‌ی پۆلیسی سلێمانیش هۆكاری ته‌قه‌كان دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ته‌قه‌كانیش زیانیان به‌دواوه‌ نه‌بوه‌.

دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردو و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك گۆڵ، هه‌وادارانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ سلێمانی ده‌ستیان به‌ ته‌قه‌ی خۆشی كرد و ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامیی هه‌بوو.

لای خۆیه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ته‌قه‌كان به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام نه‌توانرا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌ستنیشان بكرێن، كه‌ ته‌قه‌كه‌ی لێوه‌ ده‌كرا، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی ته‌قه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا هیچ زیانێكی گیانی و مادی تا ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌



خەندان
Top