لە خولی پلە یەكی كوردستان: برایەتی لە ئاشتی بردەوە

لە خولی پلە یەكی كوردستان: برایەتی لە ئاشتی بردەوە
گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ دووشەمە لەسەر یاریگای یانەی برایەتی لە شاری هەولێرهەردوو یانەی برایەتی و ئاشتی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردو یانە لە ئاستێكی مام ناوەند دەبینران و یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵیان دەدا زوو زوو تۆپەكانیان بخەنە نێو هێلی سزای یەكتری بۆئەوەی گۆلێك تۆماربكەن، لە ناوەنشدا هەرێك لە هێرشبەرانی یانەی برایەتی عامد عوسمان وشاهر عەنترو محەمەد ئیراهیم چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵ كردنیان لەدەستدا، لەبەرامبەریشدا هەریەك لە یاریزانانی یانەی ئاشتی مەجید غولام و ئاری محەمەد و كارزان حەمەیوسف بە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەك وەلامی هێرشەكانی یانەی برایەتیان دەدایەوە، لەم گێمەش هەرچەندە یاریزانانی یانەی ئاشتی زیاتر هێرشیان دەبردە سەرگۆلی یانەی برایەتی بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ لە یاریگا هاتنە دەرەوە،
لەگێمی دووەمی یارییەكە كە بەگێمی ڕاهێنەران دەناسرێت لە یاری تۆپی پێدا، یاریزانانی یانەی ئاشتی دەست پێشخەرییان كرد لە گۆڵ تۆماركردن و لە خولەكی 56ی یارییەكە كارزان حمە یوسف توانی بە جولەیەكی جوان دوای ئەوەی یاری بۆگۆڵچی یانەی برایەتی كردو توانی تاكە گۆڵی یانەكەی تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش فاروق خدری ڕاهێنەری یانەی برایەتی بە چەند گۆرانكارییەك توانی هێرشەكانی یانەكەی چڕتر بكاتەوە بۆتۆماركردنی گۆڵ، دوای ئەوەی بەشداری پێكردنی هەریەك لە یاریزانان بێستون ئەكرەمی رێكخەری هێرشەكانی یانەی برایەتی بوو لە یارییەكە و رۆلێكی سەرەكی هەبوو لە تۆماركردنی سەركەوتنی یانەكە و ئەیادحەمیدی هێرشبەری یانەكەش توانی باڵا دەستی خۆی لە یارییەكە بنوێنێ بە تۆماركردنی دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 69و90ی یارییەكە و بەم ئەنجامەش یانەی برایەتی توانی دووسەم سەركەوتن لەم وەرزە تۆماربكات و یارییەكەشی بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ بباتەوە و كۆی خاڵەكانی بۆ10خاڵ بەرز بكاتەوە.جێگای ئاماژە پێكردنە بەهۆی توند یاری كردن ناوبژیوانی یارییەكە چەند كارتێكی زەردی بەرووی یاریزانانی هەردوو یانەكە بەرز كردەوە.
Top