لە هاویندا دەگەڕێتەوە بەرشلۆنە
ئیبراهیم ئەفێلای ، یاریزانی یانەی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی لە هاوینی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە کە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی نایەوێت ئیبراهیم ئەفێلای بکڕێت و ئەمەش وا دەکات کە لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەفێلای لە خولی ئەڵمانییەوە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانی.
پێشتر ئیبراهیم ئەفێلای لە یانەی بەرشلۆنەدا بووەو دواتر بە شێوەی خواستن ریزەکانی یانەی بەرشلۆنەی جێهێشتووەو ڕوویکردۆتە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی.
یانەی شاڵکە نایەوێت ئەفێلای بکڕێت و لە هاویندا ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە
جیگای باسە کە ئەفێلای تاکوو ساڵی 2015 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە هەیە.خەندان
