گواردیۆلا چاودێری پیکی کردووە

گواردیۆلا چاودێری پیکی کردووە
سایتی ئیلکۆنفیدینشیاڵیی ئیسپانی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوەو تاییدا ڕایگەیاندووە کە یاریزانەکانی بەرشلۆنە لە سەردەمی پیپ گواردیۆلای ڕاهینەردا چاودێرییان لەسەر بووەو سیخوڕیان بەسەرەوە کراوە.

ئەو سایتە ئیسپانییە ڕایگەیاندووە کە گواردیۆلا سیخوڕی بەسەر پیکییەوە کردووە و هەروەها چاودێری جموجۆڵەکانی ئەو یاریزانەی کردوە لە دەرەوەی یاریگا ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچە گۆرانیبیژی کۆڵۆمبی " شاکیرا"دا بووە .

گورادیۆلا داوای لە کۆمپانیایەکی سیخوڕی کردووە کە چاودێری گواردیۆلا بکات لە یانەکانی شەوانەدا بۆ ئەەی ڕیژەی خواردنەوەی کحولی دیاری بکەن ، بەڵام پیکی هەست دەکات کە چاودێری لەسەرە و ئیدارەی یانەکەی ئاگادار دەکاتەوە ، ئیدارەی بەرشلۆنەش بە پیکی ڕادەگەیەنن کە ئەوە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسن و دەیانەویت شتێکت لێ بدزۆنەوە .


خەندان
Top