پیلی هێشتا میسی پێ باش نیە

پیلی هێشتا میسی پێ باش نیە
ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەڕازیل" پیلی" باس لە باشترین یاریزانی مێژوو دەکات و پێی وایە کە میسی باشترین یاریزان نیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی سپۆرتی ئیسبیکتاکۆلۆی بەڕازیلی ، پیلی دەڵێت : بە ڕای من لیۆنیل میسی تاکوو ئێستا نەیتوانیوە بگاتەوە بە ئاستی مارادۆنای هاونیشتیمانی و هەروەها دی ستیڤانۆش.

پیلی زیاتر دەڵێت : مارادۆنا یاریزانێکی تەواو بوو مێژوویەکی بۆخۆی نوسیوە ، بەڵام ئەوەی لە مارادۆنادا هەیە لە میسیدا نابینرێت ، هەروەها پێم وابیت تاکوو ئێستادا دی ستیڤانۆ باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشیدا بۆ ئەو کەناڵە بەڕازیلییە پیلی دەڵێت : باشی تیپەکەی میسی مەبەست لێی یانەی بەرشلۆنەیە ، وای کردووە کە میسی ئەو ڕێژە گۆڵە تۆمار بکات و بۆ 4 جار ببێتە باشترین یاریزان لە جیهاندا.


خەندان
Top