ڤان پێرسی تووشی پێكان هاتوو لەوانەیە نەتوانێت بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر ریال مەدرید بكات

ڤان پێرسی تووشی پێكان هاتوو لەوانەیە نەتوانێت بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر ریال مەدرید بكات
لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی كویز پارك رێنجەرز هێرشبەری بە توانای یانەی (رۆبن ڤان پێرسی) تووشی پێكان هات و وا چاوەروان دەكرێت كە ئەو پێكانەی ببێتە هۆی ئەوەی كە نەتوانێت بەشداری لە یاری هاتنەوەی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بكات لە خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا . یاریزانی ناوبراو دوای ئەوەی كە لە ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر هەولی گۆل تۆمار كردنی دا بەهۆی كەوتنە خوارەوەی بەسەر كامێرای پشت هێلی گۆلی بەرامبەر تووشی ئەو پێكانە هات و لەلایەن خۆیەوە راهێنەری ئەو یانەیە سێر ئالێكس فێرگۆسن رایگەیاندووە كە پێكان ڤان پێرسی قورس نیە بەلام چەند سەرچاوەیەك بلاوییان كردەوە كە ئەو یاریزانە لەوانەیە بە هۆە ئەو پێكانەوە نەتوانێت بەشداری لە یاری هاتنەوەی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بكات .
Top