بەهۆی دایکییەوە ، رۆناڵدینیۆ نزیک بووە لە وازهێنان
لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی لگۆبۆ سپۆرت ، رۆناڵدینیۆ دەڵیت " پزیشکەکان ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دایکمیان پێووتم ، پێیان ڕاگەیاندنم کە دایکم نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە ، هەر بۆیە بیرم لەوە کردەوە کە بە تەواوی واز لە یاری کردن بهێنم ، چونکە دەمزانی کە دایکم پێویستی بە چاودێری بەردەوامی منە.
هەروەها ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەڵێت : هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مینیرۆی یانەکەم ، پشتگیرییەکی زۆریان کردم ، ئەمەش وای کرد کە پەشیمان ببمەوە لە وازهێنانم.
رۆناڵدینهۆ لە کۆتاییدا دەڵێت : خەونی من ئەوەیە کە لە دواین مۆندیالمدا بەشداری بکەم ، پێش ئەوەی واز لە یاریکردن بهێنم.
خەندان
