بەهۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ وازدەهێنێت

بەهۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ وازدەهێنێت
پیرترین ماراسۆنکەری جیهان بەهۆی بەساڵاچوونیەوە واز لەو وەرزشە دەهێنێت و بۆ دوایین جار لە هۆنگ کۆنگ بەشداری ماراسۆنێک دەکات.

فاوجا سینخ ئەو پیاوە هندیەیە کە نزیکەی سیازدە ساڵە لە وڵاتەکەیەوە ڕووی کردوەتە بەریتانیا و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی بەشداری زۆرینەی ئەو ماراسۆنانەی کردووە کە لەو وڵاتەدا ئەنجامدراون، لەو ساڵانەشدا بەشداری 9 ماراسۆنی 42 کیلۆمەتریی کردووە و ئەنجامی زۆر باشی تیایاندا بەدەستهێناوە.

دوایین جاریش لە ماراسۆنێکی شاری هۆنگ کۆنگ-دا بەشداریکرد کە مەوداکەی 10 کیلۆمەتر بوو و پاشانیش بڕیاری وازهێنانی راگەیاند.

سینخ لە دنیادا بە بەتەمەنترین ماراسۆنکەری جیهان ناسراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ نواسراوێک لە بەردەستدا نییە ناوی نەچۆتە کتێبی گینسەوە، سینخ لەوبارەیەوە رایگەیاند کە لەو کاتەی لەدایک بووە هیچ نوسراوێک لە شارەکەی ئەودا بۆ تۆمارکردنی بەرواری لەدایکبوون نەبووە و نەبوونی ئەو بەڵگەیەش هەڵەی ئەوی تیادا نییە.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵدا تەمەنی سینخ دەبێتە 102 ساڵ و بەهۆی تەندروستییەوە ناتوانێت بەردەوام بێت لە بەشداریکردنی رێپێوانەکاندا.



خەندان
Top