ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی زۆرترین ئاماده بوونیان له دێربی میلانۆدا بووه
ئه‌مشه‌و له شاری میلانۆ و له چوار چێوه‌ی خولی یانه‌كانی ئێتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی دووه‌می (كاڵیشۆ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌و یارییه‌كه بڕیاره له سه‌ر یاریگای یانه‌ی ئینته‌ر میلان (جۆزێپی میتازا) به‌رێوه‌بچێت.
به‌درێژای كات یاری ئه‌و دوانه گرنگی خۆی بووه‌و زۆر كه‌س تامه‌زرۆی بینینی یاری ئه‌و دوانه بوون و ده‌كه‌ن, به‌هێزی یاری ئه‌و دوانه جگه له‌وه‌ی له‌یه‌ك شاردان, به‌ڵام ململانێكانی ئه‌و دوانه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك له یه‌ك جودا بوونه‌وه,بۆیه له‌وكاته‌وه ناكۆكی ئه‌و دوانه تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی كێشاوه.
یاری دێربی شاری میلانۆ زۆر له ڕاهێنه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان تێدا ڕۆڵیان بووه‌و هه‌ریه‌كه به‌سه‌ر یه‌ك له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا دابه‌ش بوون.
لێره‌دا ناوی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه ده‌به‌م كه زۆر ترین یاری ئه‌و دوانه گه‌وره‌یان له كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا له دژی یه‌كتری به‌ڕێوه بردووه.
به‌مشێوازه
ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی زۆرترین یاری دێربی میلانۆیان به‌ڕێوه بردووه, یاخود ڕاهێنه‌ر بوونه.
1.ڕاهێنه‌ر روكو" له یانه‌ی میلان" (27) یاری.
2.ڕاهێنه‌ر ڤیانی" له یانه‌ی میلان"(22) یاری.
3.ڕاهێنه‌ر كاپیلۆ" له یانه‌ی میلان"(20) یاری.
4.ڕاهێنه‌ر هیریرا" له یانه‌ی ئینته‌ر" (20) یاری.
5.ئه‌شلۆتی" له یانه‌ی میلان" (20) یاری.
6.لیدهۆلم"له یانه‌ی میلان" (16)یاری.
7.ڤیزس" له یانه‌ی ئینته‌ر" (16) یاری.
8.تراباتۆنی" له یانه‌ی ئینته‌ر" (13) یاری.
9.تراباتۆنی" له یانه‌ی میلان" (3)یاری.
xendan
