لۆرێس ، نزیکترین گۆڵچییە لە یانەی بەرشلۆنەوە

لۆرێس ، نزیکترین گۆڵچییە لە یانەی بەرشلۆنەوە
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە هۆگۆ لۆرێسی بە ڕەگەز فەڕەنسی و گۆڵچی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ، نزیکترین یاریزانە لە یانەی بەرشلۆنەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردۆتەوە لۆرێس، یانەی تۆتنهام جێدەهێڵێت و لە گواستنەوەی هاوینەدا درێسی یانەی بەرشلۆنە دەپۆشێت و دەبێتە شوێنگرەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێس.

یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە هەوڵدان بە دوای گۆڵچییەکی نوێدا بۆ یانەکەی ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە گۆڵچی ئێستای یانەکەیان " ڤاڵدێس" بڕیاریداوە کە گریبەستەکەی نوێ نەکاتەوەو هەروەها لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت.



خەندان
Top