دوو كچه یاریزانی نه‌ورۆز ده‌چنه ئیمارات
بریاره سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه دوو كچه یاریزانی تیپی پایسكلسواری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز به‌ناوه‌كانی (نیان یاسین و سۆزی دڵشاد) به‌ره‌و ولاتی ئیمارات به‌رێبكه‌ون.
هه‌ردوو كچه یاریزانی ناوبراو وه‌ك یاریزان له هه‌ڵبژارده‌ی پایسكلسواری كچانی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ولاته به‌رێده‌كه‌ون بۆ به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
نیان و سۆزی به‌هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند كچه یاریزانێكی یانه‌ی دوكان و برایه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا.
ڕاگەیاندنی یانەی نەورۆز
xendan
