جوانكیله‌یه‌كی به‌لژیكی له پشت ئاستبه‌رزیی سه‌رشێته‌كه‌وه‌یه
به لای به‌شێكی زۆری چاودێرانه‌وه، خۆگونجاندنی ماریۆ بالۆتێللی به‌و خێراییه له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان، جێگه‌ی سه‌رنج بوو، به‌ڵام رۆژنامه‌ی سۆسنه له رێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانییه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه ڤانی رۆبێرتی كچه شۆخ و شه‌نگی به‌لژیكی خۆشه‌ویستی ماریۆ بالۆتێللی، كه هاوكات نمایشكارێكی به‌ناووبانگیشه، به‌رده‌وام له یارییه‌كانی یانه‌ی میلان ئاماده ده‌بێت و هانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌وه‌یش بووه‌ته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ سوپه‌ر ماریۆ و به‌شێكی هۆكاری ئه‌و ئاسته به‌رزیه‌یه‌تی.
دوێنێ شه‌ویش ئه‌و شۆخه له یارییه مێژووییه‌كه‌ی میلان به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه ئاماده بوو، كه هه‌ر چه‌ند ماریۆ رێگه‌ی پێ نه‌درا یاری بكات، به‌ڵام یانه‌ی میلان به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رشلۆنه‌ی برده‌وه و شۆخه‌كه هاوتای ماریۆ ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی گۆڵه‌كان ده‌گێڕا.
