دیل پیرۆ هەر لە ئوستوڕاڵیا دەبێت

دیل پیرۆ هەر لە ئوستوڕاڵیا دەبێت
ئەلیساندرۆ دیل پیرۆ ، ئەستێرەی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس ، ڕازی بووە بەوەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیدنی ئوستوڕاڵی نوێ بکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە دیل پیرۆ بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئوستوڕاڵییەکە نوێکردۆتەوە و بۆندی چەند یانەیەکیشی ڕەتکردۆتەوە.

لە ئێستادا دیل پیرۆ لەو یانە ئوستوڕاڵییەدا ، موچەی ساڵانەی بریتییە لە 2 ملیۆن دۆلار ، هەروەها توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات کە لە 18 یاریدا 11 گۆڵی تۆمار کردووەو وەک باشترینی خولی ئوستوڕالیش دەستنیشان کراوە.




خەندان
Top