بالۆتیلی گاڵتە بە میسی دەکات: میسی بۆچی یاری نەکرد

بالۆتیلی گاڵتە بە میسی دەکات: میسی بۆچی یاری نەکرد
ماریۆ بالۆتیلی شەوی ڕابردوو ، وەک هاندەرێکی یانەی میلان و هاوڕێکانی لەسەر کورسی دانیشتنی هاندەرانبوو کە تیایدا یانەی میلان توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی 2-0 ، کە گۆڵەکان بواتینگ و مۆنتاری تۆماریان کرد.

بالۆتیلی پێشتر لە لە یانەی مانچستەر سیتییەوە ڕووی کردە ئەو یانەیەی کە لە منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینێت ئەویش یانەی میلانی ئیتاڵییە.

لە لێدوانێکیدا پاش تەوابوونی یاری نێوان میلان و بەرشلۆنە لە یاریگای سان سیرۆ ، ماریۆ بالۆتیلی گاڵتە بە لیۆنیل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دەکات و دەڵێت : من لەم یارییەدا بەشداریم نەکرد بەهۆی یاساکانەوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دای ناوە ، بەڵام نازانم بۆچی میسی لەم یارییەدا یاری نەکرد .

بالۆتیلی دەڵێت : هەموومان باش دەزانین کە میسی یاری کرد ، بەڵام میسی نەیتوانی ئەوەی ئەی ویست بیکات لەو یارییەدا و یەک لێدانی هەبوو ئەویش بۆ دەرەوەی گۆڵ بوو.



خەندان
Top