یەکێکیان ریاڵ جێدەهێڵیت وشوێنگرەوەشیان نە ڤالکاوە نە کاڤانی

یەکێکیان ریاڵ جێدەهێڵیت وشوێنگرەوەشیان نە ڤالکاوە نە کاڤانی
جۆزیپ پیدرۆل ، پێشکەشکاری بەرنامەی پۆنتا پیلۆتای بەناوبانگی ئیسپانی ، لە یەکێک لە بەرنامە نوێیەکانیدا ئاشکرای کردووە کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستبەرداری یەکێک لە هێرشبەرەکانی دەبێت و وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە نێوان هیگیوان و بنزیمەدا بێت.

ئەو پێشکەشکارە دەڵێت : هیگواین یان بنزیما ، یەکێک لەو دوو هێرشبەرە ، یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵن بە بێ دودڵی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و پێ دەچێت هیگواین نزیکتر بێت لە ڕۆشتن.

پیدرۆل باس لە هێرشبەرەکانی یانەی شاهانە دەکات و دەڵێت : مۆرینۆ لە ئاستی هێڵی هێرشبەرەکانی ڕازی نیە و پێی وایە کە وەکوو پێویست نین ، بۆیە دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداری هێرشبەرێکی بێت کە پێ دەچیت هیگواین بێت.

هەروەها سەبارەت بە شوێنگرەوەی یەکێک لەو دوو یاریزانە دەڵێت : نە کاڤانی و نە ڤالکاو نابنە شوێنگرەوەی هێرشبەرەکانی یانەی ریاڵ مەدرید ، بەڵکو ئەرجەنتین-ییەک دەڕوات ، ئەرجەنتین-ییەکی تر دێت ، ئەویش ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی-یە.



خەندان
Top